یەحیا بونو کۆچی دوایی کرد

پڕۆفسۆر کریستیەن بونو، لێکۆڵەری فەڕەنسەوی، وەرگێڕ، نووسەر و مامۆستای فەلسەفە و عیرفانی شیعە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریستیەن بونو، بیرمەندی فەڕەنسەوی کە بۆ لێدوان و بانگەشەی موحەڕەم سەفەری ساحیلی عاجی کردبوو بە هۆی ڕووداوێکەوە کۆچی دوایی کرد.

کریستیەن بونو، یەحیا عەلەوی یا یەحیا بونو لە ساڵی ١٩٥٧ ی زایینی لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا لە بنەماڵەیەکی مەسێحی و کاتۆلیک لە دایک بوو.

ناوبراو بە هۆی ئیشی باوکییەوە تا تەمەنی ١٠ ساڵان لە ئەڵمانیا و لە جەزایر ژیانی دەکرد و پاش ئەوە چووە ستراسبورگی فەڕەنسا، بە وتەی خۆی حەزی ئاشنایی لە گەڵ ئایینە ڕۆژهەڵاتییەکان لە مێشک و دڵیدا هەبوو و هەر بۆیە ڕووی کردە خوێندنەوەی ئاسەوارەکان لە ئەو بوارە و سەفەری زۆریشی بۆ ئیسپانیا، مەراکش، ئیتاڵیا، بەلژیکا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا و ... ئەنجام دا.

ناوبراو لە گەڵ بەرهەمەکانی ڕنە گنون فەیلەسووفی موسڵمانی فەرەنسی ئاشنا بووەوە و لە ژێر کاریگەری بەرهەمەکانی ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٩ ئایینی ئیسلامی قبووڵ کرد و بووە موسڵمان . پاش ئەوە لە هەودای زمان و وێژەی عەرەبی و ئیسلام ناسی خوێندی و لەوێ بوو کە لە زانکۆ لە گەڵ بەرهەمەکانی هانری کربن کە عیرفانی شیعیی بە ڕۆژاوا ناساندبوو، ئاشنا بووەوە.

ناوبراو لە ژێر رێنوێنییەکانی ئەحمەد حەمپاتە- عاریفی ئەفریقی و لە بەرپرسانی زنجیرەی تیجانیە- بوو کە هاتە ڕیزی ئایینزای شیعەوە و ناوی خۆی بە یەحیا عەلەوی گۆڕی.

بونو لە ساڵی ١٩٨٧ بڕوانامەی پڕۆفسۆریی ئۆرژەی وەرگرت و لە ساڵی ١٩٩٥ کۆتایی نامەی دکتۆرای خۆی لە ژێر ناوی ئیلاهیات لە بەرهەمە فەلسەفی و عیرفانییەکانی ڕۆحوڵڵا خومەینی لە زانکۆی سوربۆن پێشکەش کرد کە لە ساڵی ١٩٩٩ وەکوو لێکۆڵینەوەی ساڵ هەڵبژێردرا.

ناوبراو بۆ کۆ کردنەوەی کۆتایی نامەکەی زۆی لە ساڵی ١٩٩١ بۆ سەردانی ئێرانی کرد و ماوەی هەفت ساڵ لە کۆبوونەوەکانی سەید جەلالەدین ئاشتیانی لە مەشهەد، لە بواری فەلسەفە و عیرفانی ئیسلامی کەڵکی وەرگرت. ناوبراو ١٥ ساڵ لە مەشهەد نیشتەجێ بوو. ناوبراو رووی کردە شرۆڤە کردن و وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بە زمانی فەڕەنسی. ڕێکخراوی فەرهەنگی تەرجومانی وەحی ( ناوەندی وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بە زمانە بیانییەکان) لە قوم لە ساڵی ٢٠٠٠ ی زایینی وەرگێڕانی قورئانی ناوبراوی بڵاو کردەوە.

News Code 28057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =