بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، هێزی ئاسمانی عێراق ناوەندێکی سەر بە داعشی لە رۆژئاوای ئەنبار کردە ئامانج و تەقاندەوە.
فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی عێراق ئەشکەوتێکی لە سارای ڕوتەبە لە رۆژئاوای ئەنبار کە شوێنی گردبوونەوەی داعشییەکان بوو، کردە ئامانج و لەو هێرشەدا تیرۆریستانی داعشیی ناو ئەشکەوتەکە هەموو کوژران.
حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ورەی سەرکەوتوو لە میحورە دیاری کراوەکاندا بەردەوامە.
Your Comment