یەکەم گەشتی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لە ناوچەی ئەمنی سووریا

وەزیری بەرگری تورکیا لە یەکەم گەشتی هاوبەشی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئەمریکا لە ناوچەی ئەمنی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکدا بە بێ ئاماژە بە بوونی سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە لە سووریا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق و بە پێچەوانە یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: یەکەم گەشتی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لە درێژەی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سووریا ئەمڕۆ ئەنجام دەبێت. لە ناوبردنی مۆڵگەی تیرۆریستەکانیش دەستی پێکردووە.

وەزیری بەرگری تورکیا لە حاڵێکدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە وڵاتی سەربەخۆی سووریا جێگیر کردووە، لەم بارەوە پاگەندە دەکات: ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە درێژەی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا بە تەواوی توانی خۆیەوە چالاکی خۆیی دەست پێکردووە. لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوەندەکانی چاوەدێری تورکیا لە ئەدلەبی سووریا لە مافی ڕەوای خۆمان بەرگری دەکەین.

News Code 28014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =