AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢ ١٤:١٢

هەسەدە داوای لە دەوڵەتی دیمەشق کرد؛

دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسی کوردی سووریا

دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسی کوردی سووریا

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) داوا لە دیمەشق دەکات "چارەسەری گونجاو" بۆ دۆخی ئێستای باکووری سووریا و پرسی کورد لەو وڵاتە بدۆزێتەوە، لەڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە .

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم عەبدە کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆنفرانسی ساڵانەی هێزەکە کە یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی رایگەیاند: داوا لە دیمەشق دەکەین"چارەسەری گونجاو" بۆ دۆخی ئێستای باکووری سووریا و پرسی کورد لەو وڵاتە بدۆزێتەوە.

مەزڵووم کۆبانی وتی: "کردنەوەی بەرەی شەڕ دژی هەسەدە لەلایەن سوپای تورکیا و داگیرکردنی عەفرین، کاریگەری نەرێنی لەسەر شەڕی داعش هەبووە".

وتیشی: " هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر هەسەدە بەردەوامە، ئەو هەڕەشانە کاریگەری لەسەر شەڕی داعش دەبێت، بەڵام هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەدایە لەگەڵ تورکیا و بەتایبەت بۆ رەوشی سنوورەکان".

زیادیشی کرد:"هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بە نێوەندگیری ئەمریکا، رێککەوتنی سەرەتایی هەیە بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا".

راشیگەیاند: "هەسەدە لایەنی ئەرێنی پرسی رێکخستنەوەی سنوور دەبێت، عەفرینیش خاڵێكی گرنگە لە پرۆسەی ئاشتی و ئارامی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا، بێ گەڕانەوەی عەفرینیش بۆ دۆخی پێشووی (پێشگرتنی لەلایەن سوپای تورکیا) ئاشتی هەمیشەیی لە سووریا بەدی نایەت."

لەمبارەوە رووداو نووسی: قسەکانی فەرماندەکەی هەسەدە لەکاتێکدایە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاندبوو کە  "دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان وەزیری بەرگریی ئەمریکا و هاوتا تورکیەکەی، هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە، بەشێک لە سەنگەرە سەربازییەکانی تێکداوە ،هەنگاوەکە پابەندبوونی هەسەدە بە پاڵپشتیکردن لە جێبەجێکردنی چوارچێوەی میکانیزمە ئەمنیەکە دەردەخات".

News ID 28002

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha