بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: ئێمە ئەمریکا بە بەرپرسی کرانە ئامانجی بنکە سەربازییەکان لە عێراق دەزانین و دەزانین کە ئەمریکا خەریکی پلان داڕشتنی هێرشی دیکەی ڕاستەوخۆ یان لە رێگەی ڕژیمی زایۆنییە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕاشیگەیاند: دوور نییە کە ئەمریکییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ڕەزمەندەکان و کەسایەتیگەلی نیشتمانیی عێراق پلانی پیس و دزێویان داڕشتبێت.
ئاماژەشیان داوە : هوشداریی کۆتایی دەدەینە دوژمنی ئەمریکیمان کە هەر جۆرە هێرشێکی نوێ پاشهات و کاردانەوەی کوشەندەی بە دواوە دەبێت.
هەروەها بە ئەمریکییەکان دەڵێین کە قەڵاکانتان ناتانپارێزن و هەموو بنکەکانتان لە هەتەری مووشەکەکانی ئێمەن و ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕوو بدات جگە لە وەدەرنانی ئێوە لە ناوچەدا ئاکامێکی نابێت.
بۆچوونی ئێوە