بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ئەحمەد ئەسەدی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند: هاتوچۆی ڕژیمی زایۆنی لە هەرێمی ئاسمانی عێراق بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی بەغدایە.
ڕاشیگەیاند: بێدەنگی هەمبەر بە دەستدرێژی، هەڵوێستێکی ژیرانە نییە و بە پێی ئاوەزمەندی و واقیع بینی سیاسی دەبێ هەموو بژێرە دیپلۆماسییەکان بە کار بهێنرێت. دەبێ هەڵوێستی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە سەروەریی عێراق لە بەرامبەر پێشێلکاریی ئیسرائیل و هاوپەیمانانی، ئەنجام بدرێت.
ئەسەدی لە درێژەدا وتی: دەبێ شایەدی هەڵوێست و ناڕەزایەتی عەرەبی و نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە دژی بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی و جیهازاتی سەربازیمان بین.
وتیشی: بژێرەی وەڵام و کاردانەوە نیشاندان بەو هێرشانە لە بەردەستە، چونکە ئەوانی شەڕخوازن دەبێ وەڵامێکی کوشەندە بەو شەڕخوازییەیان بدرێتەوە و بە گوێرەی ئەرکی شەرعی و نیشتمانی دەبێ کاردانەوە نیشان بدەین بەو شەڕەی کە لە دژی ئێمە وەڕێ خراوە.
Your Comment