١٠٠ شانۆی دەرەکی بۆ نووسینگەی فستیڤاڵی مەریوان نێردراوە

بەرپرسی چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان وتی: پاش ڕاگەیاندنی بانگهێشتنامەی ئەم خولە لە فێشتیڤاڵ، ١٠٠ بەرهەمی دەرەکی نێردراوەتە نووسینگەی فێستیڤاڵەکە.

فاتح بادپەروا لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر ڕایگەیاند: لە بەشی نێودەوڵەتی چواردەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوانی ئەمساڵ ١٠٠ بەرهەم گەیشتووەتە نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە کە بڕێکیان نمایشت دەکرێن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ ١٠ شانۆی سەر شەقام لە بەشی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت، زیادی کرد: ١١ وڵاتی بیانی لە چواردەیەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بەشداریان هەیە.

باد پەروا راشیگەیاند:  بەرهەمە هەڵبژادراوەکان بریتین لە "دەرگاکان" لە ڕووسیا، "سولێکس" لە ئیتالیا، "تەلخەک" لە بەرازیل، "دڵی تەڵخەک" لە ئۆکراین، "وای وای" لە ئەرمەنستان، "خولیا" بەرهەمی هاوبەشی عێراق و عەمان و "کاژێری ٩" بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان.

هەروەها شانۆگەلی "بەهار دێت" لە محەمەد بروومەند، "خوێنی بووکەڵە" لە یاسر میرحەمیدی و "وێستگە" لە ئالبێرت بیگجانی سێ بەرهەمی ئێرانین لە بڕیارە لە بەشی نێونەتەوەیی ڕکابەری لە گەڵ گرووپگەلی دەرەکی بکات.

بەرپرسی نووسینگەی فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان وتیشی: لە لایەکی دیکەوە، بڕیارە چواردەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی بەرپرسانی مێهرەجانە و فێستیڤاڵگەلی گورجستان، بەغدا، عەمان، هەولێر و دەربەندیخان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها مامۆستایانێک لە وڵاتانی هولەندا و مەکزیکا بۆ بەرێووەبردنی وۆرکشۆپگەلێکی ڕاهێنەری لە رۆژانی ١ تا ٥ی خەرمانانی ئەمساڵی هەتوای لە شاری مەریوان بەڕێوە بچێت.

News Code 27964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =