بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ناڕەزایەتی بە دوور خستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی کوردی شارەکانی ئامەد، وان و ماردین، لایەنگرانى هەدەپەو پەرلەمانتارانى ئەو پارتە لەبەردەم بارەگاى سەرەکى پارتەکە کۆبوونەوەو دواتر خۆپیشاندانێکى فراوانیان ئەنجامدا کە توندوتیژی و تێکهەڵچوون لە گەڵ پۆلیسی بەدواوە بوو.
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و جگە لە دەستگیرکردنى زیاتر لە سەدان کەس، هەرسێ پەرلەمانتارى هەدەپە بە ناوەکانی "ئایشە ئاجار باشەران، تولای هەتیم ئۆغولار، سەرپیل کەمال بای" بریندار کران.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک و لایەنگری هەدەپە بە هۆی هێرشی پۆلیس و سپرەی بیبەر و ئۆتۆمبێلی ئاوپژێنەوە بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
لە هەواڵەکاندا هاتووە لە دوێنێیەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتی کوردو لایەنگرى هەدەپە لە ئامەد و ماردین و اوان دەستبەسەر کراون.
Your Comment