سێ پەرلەمانتاری کوردی تورکیا بریندار بوون/ پێکادانی توندی پۆلیس و لایەنگرانی هەدەپە لە ئامەد

لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکەى دوێنێ شاری ئامەد سێ پەرلەمانتارى هەدەپە و ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ناڕەزایەتی بە دوور خستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی کوردی شارەکانی ئامەد، وان و ماردین، لایەنگرانى هەدەپەو پەرلەمانتارانى ئەو پارتە لەبەردەم بارەگاى سەرەکى پارتەکە کۆبوونەوەو دواتر خۆپیشاندانێکى فراوانیان ئەنجامدا کە توندوتیژی و تێکهەڵچوون لە گەڵ پۆلیسی بەدواوە بوو.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و جگە لە دەستگیرکردنى زیاتر لە سەدان کەس، هەرسێ پەرلەمانتارى هەدەپە بە ناوەکانی "ئایشە ئاجار باشەران، تولای هەتیم ئۆغولار، سەرپیل کەمال بای" بریندار کران.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک و لایەنگری هەدەپە بە هۆی هێرشی پۆلیس و سپرەی بیبەر و ئۆتۆمبێلی ئاوپژێنەوە بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

لە هەواڵەکاندا هاتووە لە دوێنێیەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتی کوردو لایەنگرى هەدەپە لە ئامەد و ماردین و اوان دەستبەسەر کراون.

News Code 27960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =