ناوی سەرکردە باڵاکانی داعش کە لە گەڵ بەغدادی پێوەندییان ماوە ئاشکرا بوو

کارناسێکی کاروباری گرووپە تەندڕەوەکان ناو و پۆستی ئەو ڕێبەرە بەناوبانگانەی ئاشکرا کرد کە هێشتا لە گەڵ ئەبووبەکر بەغدادین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  وەزارەتی بەرگری عێراق لە کوژرانی یەکێک لە سرکردەکانی داعش و لە نزیکەکانی ئەبووبەکر بەغدادی، سەرکردەی سەرەکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە شاری هیت هەڵکەوتوو لە ئەنبار لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

ئەبو ڕەغیف کارناسێکی کاروباری تونەڕەوەکان بە ڕووسیا یەومی ڕاگەیاند کەسانێک کە لە گەڵ ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ماونەتەوە حەجی فالح قرغولی والی شەرعی ئێستای داعش، ئەبو ئەحمەد ڕاوی، ڕشدی جبووری والی کەرکووک، عەبدوڵڵا قرداش و ئەبوموسلم عیساوی والی پێشووی ئەنبار و بەرپرسی ئێستای کومیتەی چاوەدێری بە سەر والیان و بەرپرسانی ناوچە جیاوازەکانی ئەو گرووپەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەی جودا لە کوژرانی بەناوبانگترین سەرکردەی داعش لە هیت هەڵکەوتوو لە ئەنبار و هەروەها دەستگیر کرانی داعشیەک بە ناوی غەسانی لە نزیک سنووری سووریا بە جلی ژنانەوە و دوو چەکداری داعش لە تەلەعفەر و یەک داعشی لە ئەنبار  هەواڵی دا.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە کە هێزە ئەمنییەکانی توانیان لە دوو ناوچەی ڕەمادی و کەرەمە گرووپە چالاکەکانی داعش تێک بشکێنن و پێنج ئەندامی ئەو گرووپە دەستگیر بکەن.

News Code 27959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =