بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەمیر سەرتیپ دووەم، تەقی خانی جێگری فەرهەنگی و پەیوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی ئەرتەش لە کۆتایی کێبەرکێی قورئانی بنەماڵەگەلی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە بنکەی ئەرتەشی نۆژەی هەدان، بە ئاماژە بە ڕۆڵی هێزی ئاسمانی لە دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئێران و دوورکردنەوەی سێبەری نشۆمی تەکفیرەکان و مونافقان، وتی: بنکەگەلی هێزی ئاسمانی ئەرتەش ڕۆڵێکی بێ وێنەی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری، داعش و مونافقاندا بوو.
ناوبراو بە نرخاندنی ڕابردووی پڕ لە شانازیی کۆمەڵەی ئەرتەش و هێزی چەکداریی وڵات، ئەو دەسکەتانەی لە سای پلان داڕێژیی دژواری هەواڵگرانە و ئۆپەراسیۆنی زانی و وتی: سەرچاوەی ئەو ورە بەرزانە عەشقی بە قورئان، ئەهلی بەیت و وەرگرتنی مەعریفەی دەوڵەمەندیی ئایینی و قوتابخانەی ئیمان و شۆڕش بووە و ئەرتەش لە تۆکمە کردن و پەرەدان بە زانستی قورئانی و حەدیس و وەدی هێنانی رێنوێنییەکانی وەلی ئەمری موسلمین بە ئەنجامی پلانگەلی فەرهەنگی ڕۆڵێکی بەرچاوی گیراوە.
وتەبێژی ئەرتەش جەختیشی کرد: لە ئەگەری ئیمکانی وتن و شی کردنەوەی ڕاسپاردراوە گرینگ و پڕمەترسییەکانی ساڵانی ڕابردووی ئەرتەش خەڵکی زیاتر ئاگاداری پێگەی دیاری ئەرتەش لە دابین کردنی ئاسایشی وڵات دەبن.
Your Comment