ئێران جیدییە لە بەرگری کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی

سەرۆکی پەدافەندی ناهۆکارمەند وتی: ئێران شلگێرانە و بەهێزەوە لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی لە ئاوەکانی وڵات و هەر جێیەک کە بەرژەوەندیی نیشتمانیی بخوازێت، بەرگری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامڕەزا جەلالی سەرۆکی پەدافەندی ناهۆکارمەندی وڵات لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی بەرخۆدان، وتی: دوژمن هەوڵ دەدا ڕەوتی بەرخۆدان و وەستانی گەلانی ناوچە لاواز بکات و خۆی سەرتر نیشان بدات، لە کاتێکدا ڕاستییەکان جۆرێکی دیکەن.

جەلالی بە ئاماژە بە سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی، تێکدرانی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و هاوکێشەکان لە بەرژەوەندیی گەلانی ئازادە و بەزیانی داگیرکەرانی جیهانی، ڕایگەیاند: ئێران شلگێرانە و بەهێزەوە لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی لە ئاوەکانی وڵات و هەر جێیەک کە بەرژەوەندیی نیشتمانیی بخوازێت، بەرگری دەکات.

سەرۆکی پەدافەندی ناهۆکارمەندی وڵات ئاماژەیشی بە هەوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و پاگەندەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئامادەبوون کەنداوی فارس کرد و ڕاشیگەیاند: ئێران بە دوای گەشەی ئاسایشی بە کۆمەڵ لە ناوچەیە و ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی هاوکاریگەلی هاوبەش لە گەڵ دراوسێکانی لە پێناو بەرژەوەندیی هاوبەش هەڵدەگرێت.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ئیسرائیل ئەگەر توانای دابین کردنی ئاسایشی هەیە واباشە لە هەنگاوی یەکەمدا ئاسایشی خۆی لە بەرامبەر ڕەزمەندەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی و لوبنانیدا دابین بکات.

News Code 27883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =