دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس پێویستی بە هێزی دەرەکی نییە

سەرۆک کۆمار وتی: ئامانجی دەسەڵاتە گەورەکان بە تایبەت ئەمریکا لە ناوچە، هیچ نییە جگە لە دادۆشینی خەزێنەی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە و وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس خۆیان دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە ئەو دروشمانەی سەبارەت بە هاوپەیمانی نوێ لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عەمان دەدرێت، ڕواڵەتی و ناپراتیگن، وتی: بێ گومان هیچکام لەو دروشمانە ناتوانن یارمەتیی ئاسایشی ناوچەکە بدەن.

وتیشی: ئامانجی دەسەڵاتە گەورەکان بە تایبەت ئەمریکا لەم ناوچەیە، هیچ نییە جگە لە ئاژاوەنانەوە و دادۆشینی خەزێنەی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچە.

سەرۆک کۆمار بە داکۆکی لەوەی کە ئاسایش و سەقامگیریی کەنداوی فارس پێویستی بە هێزی دەرەکی نییە، بیری هێنایەوە: وڵاتانی ناوچە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی و گفتوگۆ دەتوانن ئاسایشی خۆیان دەستەبەر بکەن و بێ گومان پاگەندە و هەنگاوەکانی ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆیان نابێت.

ڕۆحانی پاگەندەی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەشداربوونی لە ئاسایشی ناوچەی پڕوپوچ وەسف کرد و ڕایگەیاند: زایۆنیەکان ئەگەر دەتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن.

ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە زایۆنییەکان لە هەر جێیەک بن ناهێوری، قەڵاچوو و تیرۆریان ئەنجام داوە، وتی: هۆکاری سەرەکی تیرۆریزم، شەڕ و کوشت‌وبڕ لەم ناوچەیە، زایۆنییەکان و ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلە.

ڕۆحانی بە پیداگری لەبارەی ئامادەیی تاران بۆ ئەنجام دانی پەیوەندیی برایانە و دۆستانە لە گەڵ هەموو وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت دراوسێکانی، ڕاشیگەیاند: ئێران لە تەنیشت وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارسدا ئامادەیە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزێت، هەر بەو جۆرەی کە لە درێژایی مێژوودا ئەم کارەی ئەنجام داوە.

سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و بێ بەڵێنی ئەورووپییەکان هەمبەر بەو ڕێککەوتنە کرد و جەختی کرد: ئەگەر  ئەورووپییەکان لە کۆتایی موڵەتی شەست ڕۆژەی ئێران بەوان کە بۆ جاری دووهەم ئەنجام دەبێت، وادە و بەڵێنی خۆیان جێبەجێ نەکەن، ئێران بێ شک قۆناخی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی دەست پێ دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕوانییە گوشارە و گەمارۆکانی ئەمریکا و شکستی واشنتۆن لە شەڕی سیاسی، دەروونی، ئابووری و یاسایی لە دژی ئێران و بە ناکارامە وەسف کردنیان، وتیشی: شلگێرانە رێگای خۆمان درێژە پێ دەدەین و هاوکات بە تەواوی ئامادەی هەنگاونان لە بواری سیاسەتی پەیوەندی و دانوستانین بەو مەرجەی لایەنی بەرامبەریش پابەندی بەڵینەکانی بێت.

News Code 27880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =