بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، واشنتۆن پۆست لە ناردنی لیژنەیەکی سەربازی ئەمریکا بۆ تورکیا وەکوو دوایین هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا- ئۆپراسیۆنێک کە ئەگەری هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوو دەست پێبکات.
پێشتریش جاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداریی دابووە ئەمریکا کە ئەگەر لە گەڵ ئەو وڵاتە لە سەر پێکهێنانی ناوچەیەکی ئەمن لە نێوان ئەوان و هێزە کوردییەکان نەگەنە ڕێککەوتن؛ ئۆپراسیۆن دەست پێدەکات.
پێشنیاری ئەمریکا لەم بارەوە بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باشووری سنووری سووریا و تورکیا بە قووڵایی ١٤.٥ کیلۆمەتر و درێژایی ١٤٠ کیلۆمەترە. بەڵام تورکیا دەڵێت قووڵایی ناوچە ئەمنەکە ئەبێ ٣٢ کیلۆمەتر بێت و لە کۆنترۆڵ کردنیشی ئەمریکا ناکاتە هاوبەشی خۆی.
بۆچوونی ئێوە