بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەنداوی فارس، بە مەبەستی دۆزینەوە و بەرەنگاریی لەگەڵ قاچاخی ڕێکخراو، هێزی دەریایی سوپای پاسداران توانی پاپۆڕێکی هەڵگری ۷۰۰ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ بوەستێنێت.
ئەم پاپۆڕە لە کەشتی و پاپۆڕەکانی ناو کەنداوی فارس، سووتەمەنی کۆدەکردەوە و دواتر قاچاخی دەکرد بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس.
Your Comment