بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: گەمارۆدانی زەریف ئەو فەرماندە خۆڕاگرەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران نیشانی دا ئەمریکا لە بواری سیاسی و دیپلۆماتیک، توانی بەرەو ڕوو بوونەوەی ڕۆڵە دلێرەکانی ئێرانی نییە، زەریف زمانی پتەوی دیپلۆماسی ئێران و نوێنەری خۆڕاگری ئێران لە تەواوی بوارە جیهانی و نێودەوڵەتییەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: نە دوژمن و نە گەمارۆ، نە تانەی دۆست و نە چی تر، ئێمە لە بەرەو پێش بردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان سست ناکاتەوە.
عێراقچی نووسی: بەهێزتر لە ڕابردوو لە سەر بەڵێنی خۆمان بە ئێران و شۆڕش وەستاوین.
بۆچوونی ئێوە