بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرکر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار پاگەندەی کردووە تەنیا چەند هەفتە پێش ئەوەی کە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەمارۆ بدرێت، لە سەفەر بۆ نیۆیۆرک، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بانگهێشت کرا بۆ کۆشکی سپی تا لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار بکات.
بە پاگەندەی نیۆیۆرکر، ئەو بانگهێشتە ڕۆژی ١٥ جوولای، لە کاتی دیداری زەریف و ڕند پاڵ ئەندامی کۆماری خوازی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا هاتووەتە ئاراوە.
شیاوی باسە ئەو پاگەندە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئەمریکا لە هەوڵێکی سووکانە، لە کاتی ئامادە بوونی زەریف لە نیۆیۆرک، هاتوچۆی ناوبراوی بۆ ٣ بینا، بریتی لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بینای باڵوێزخانەی ئێران و شوێنی مانەوەی لێژنەی دییپلۆماتیکی ئێران سنووردار کردبووەوە.
بۆچوونی ئێوە