پەمپێئۆ وەڵامی داواکاریی هەواڵنێرانی ئێران بۆ وتووێژ بداتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پاگەندەکانی هاوتای ئەمریکی خۆی وتی: پەمپێئۆ لە بری پێشنیاری پووچ و درۆیین، وەڵامی داخوازیی هەواڵنێرانی ئێران بۆ وتووێژ بداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتبووی حەز بە وتووێژ لە گەڵ میدیاکانی ئێرانی دەکات، لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: "پەمپێئۆ لە بری پێشنیاری پووچ و خۆهەڵکێشانە، دەتوانێ وەڵامی داخوازیگەلی بێ ژۆماری هەواڵنێرانی ئێرانی بۆ وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی بداتەوە. ئەو تا ئێستا هەرچی داواکاری بۆ وتووێژە ڕەتی کردۆتەوە، چونکە دەزانێ دەبێ وەڵامدەری پرسیارگەلێکی وردبینانە و بنەمایی زۆر بێت. ڕێک بەو جۆرەی کە من هەمبەر بە میدیاگەلی ئەمریکی دوام".

زەریف لە درێژەدا ڕایگەیاند: "لەو ئەگەرەدا پەمپێئۆ و سەرۆکەکەی دەبێ ڕوونی کەنەوە کە بۆچی ئەو و سەرۆکی ئێرانیان بە گەلی تیرۆریستی ناساندووە، بۆ خۆشیرین کردن لای دەوڵەتانی دارەدەستیان ناوی مێژووی کەنداوی فارسیان گۆڕیوە، بۆ کۆڕنۆش بردن لە بەردەم ئەندامانی تیمی B تەنانەت دەستیان بردۆتە ناو ئینجیلەوە و لە تیرۆریزمی ئابووری لە دژی گەلی ئێران بەهرە دەبەن".

شایانی باسە، مایک پەمپێئۆ پێشتر وتبووی کە حەز دەکات بە هەمان شێوەی زەریف لە سەفەرەکانی بۆ ئەمریکا لە گەڵ میدیاگەلی ئەو وڵاتە وتووێژ دەکات، لە گەڵ میدیاگەلی ئێرانی وتووێژ بکات و ڕاستەوخۆ لە گەڵ خەڵکی ئێران بدوێت.

News Code 27698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =