ڕۆحانی: ئەورووپا دەرفەتەکانی سووتاندووە / مەکرۆن: گەمارۆکان قبووڵ ناکرێن

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا جەختی کرد: بە داخەوە ئەورووپا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دەرفەتگەلێکی زۆری بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنی و هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران سووتاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ئەنجامی سەفەری نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ فەڕەنسای ئیجابی هەڵسەنگاند و جەختی لە درێژەی گفتوگۆکان لە بەستێنی جێبەجێ کردنی کامڵی پابەندیی لایەنەکان لە بەرجامدا کرد.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی بەرجام ئاسایی کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکەیە، وتیشی: بە داخەوە سەرەڕای پابەندیی تەواوی ئێران بە بەڵێنەکانی، تەنیا بەشێکی کەمی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران دابین کرا و پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام نە تەنیا شایەدی هەنگاوێکی جیدی لە لایەن ئەورووپاوە نەبووین، بەڵکوو هەندێک لە کۆمپانیاگەلی ئەورووپیش بە پێڕەوی لە گەمارۆی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ئێران چوونە دەرێ.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا داپەڕێکی دژە مرۆیی بە تایبەت لە بواری دابین کردنی پێداویستی و کاڵاگەلی زەرووریی خەڵکییە، بیری هێنایەوە: پابەندیی کامڵ بە بەڵێنەکانی بەرجام لە لایەن ئێرانەوە لە هەلومەرجێکدا کە لایەنی بەرامبەر کەمترین پابەندییەکانی خۆی ڕاناپەڕێنێت، بۆ گەلی ئێران قبووڵ ناکرێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە سیاسەتگەلی ئاژاوەگێڕانەی ئەمریکا لە ناوچە و ڕۆڵی بەرچاوی ئێران لە دابین کردنی ئاسایش و ئازادیی پاپۆرەوانی لە کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز و دەریای عەمان، ڕایگەیاند:  پێداگری و شلگێریی ئەورووپا لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە نەوتی و بانکییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە هەنگاوی یەکەم لە پابەندییە چاوەروان کراوەکانی ئێرانە و تەرخان دانی هێڵێکی گوژمەیی لە لایەن ئەورووپا لەو قۆناغەدا دەتوانی وەک هەنگاوێکی پێشەکی گرینگ بێت،

ڕاشیگەیاند: بە داخەوە ئەورووپا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دەرفەتی زۆری بۆ ڕاپەراندنی بەڵێن و هاوکارییەکانی لە گەڵ سووتاند و تا کاتی زیاتری بە سەردا بچێت و هەنگاوەکانی دواتری ئێران بە ئەنجام بگات، گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا بۆ هەر دوولا دژوار دەبێت.

ڕۆحانی جەختیشی کرد: هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجامی تا ئەم قۆناغە بە چەشنێکە کە لە ئەگەری دابین کرانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لە لایەن ئەورووپا بە خێرایی ئیمکانی گەڕانەوە بۆ خاڵی پێشتری بۆ هەیە.

لە بەرامبەردا ئیمانۆئێل ماکرۆن بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەڕەنسا هەموو هەوڵی خۆی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرجام و ئاسایی کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی تاران لە گەڵ وڵاتانی دیکە دەخاتە گەڕ، وتی: ئەورووپا سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا بە دوای ڕێکارگەلێکەوە بۆ سازدان و تۆکمە کردنی پەیوەندیی ئابووری لە گەڵ ئێران و لەمناوە پەیوەندییەکانی ئێران و فەڕەنسا بەردەوام ئاوێتەی متمانەی بەرامبەر بووە و لامان وایە ئەوڕۆ دەبێ هەوڵ بدەین کە لە هەلومەرجی ئێستا تێپەڕ بین.

News Code 27684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =