ئێران بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی و ئاسایشی خۆی سازش لەگەڵ کەس ناکات

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پێوەندییە دەرەکییەکان لە تێکشکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی گڵوباڵ هاوکی ئەمریکا و ڕاگرتنی پاپۆڕی بریتانیایی لە کەنداوی فارس وەکوو کەیسگەلێک باسی کرد کە نیشانی دەدات ئێران بۆ دابین کردنی بەرژەوندی و ئاسایشی خۆی لە گەڵ هیچ کەس سازش ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەماڵ خەڕازی دوانیوەڕۆی دوێنێ میوانداری لێژنەیەک لە وەزارەتی نێودەوڵەتی پارتی کۆمۆنسیتی چین بە سەرۆکایەتی سونگ تائۆ، وەزیری کاروباری نێودەوڵەتی ئەو پارتە بوو. لە ئەو کۆبوونەوە، دوو لایەنەکە پێوەندی دوو لایەنە، بەرجام، هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان لێک دایەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە جەختی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەر پێوەندی لە گەڵ چین و هەروەها بەیاننامەی هاوبەشی ستراتیژی سەرۆک کۆمارەکانی دوو وڵاتی چین و ئێران؛ وتی: ئێران و چین دژی تاک لایەنەیی و هێژمۆنی ئەمریکان.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پێوەندییە دەرەکییەکان لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییە ئەمنیەتییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەش جەختی کرد و وتی: ئەمریکا بۆ ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە، گوشاری زۆری خستووەتە سەر وڵاتەکان و خەڵکی ئەم ناوچە، بەڵام ئێران و چین دەتوانن لە ئەم ناوچە هەستیارە پێکەوە هاوکاری بکەن و یارمەتی بووژانەوە و سەقامگیری ناوچەکە بدەن.

خەڕازی لە تێکشکان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە و ڕاگرتنی پاپۆڕە بریتانیاییەکە لە کەنداوی فارس وەکوو کەیسگەلێک ناوی برد کە نیشانی دەدات ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆی و هەروەها بەربەرەکانێ لە گەڵ دوژمن کۆتایی ناکات.

سونگ تائۆ، وەزیری نێودەوڵەتی پارتی کۆمۆنیستی چینیش لە ئەو دیدارەدا بە دەستخۆشی لە هەڵوێستەکانی ئێران لە پاڵپشتی لە چین لە شەڕی بازرگانی ئەمریکا دژی ئەو وڵاتە و پێشنیارەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پێوەندییە دەرەکییەکان بۆ پەرە پێدانی پێوەندی دوو لایەنە وتی: بەستێنی فراوان بۆ پەرە پیدانی پیوەندی دوو لایەنە هەیە و لە ڕوانگەی چینەوە، ئێران شەریکێکی باش و نزیک دێتە ئەژمار.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە چین لە ڕوانگەی ستراتیژیک و درێژخایەنەوە دەڕوانێتە هاوکاری و پێوەندی لە گەڵ ئێران، وتی: ئیرادەی سیاسی چین لە سەر گەشەی پێوەندی لە گەڵ ئێران و بەڕێوە بردنی بەرجام، ناگۆڕێت.

News Code 27654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =