بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، پاش ئەوەی واشنتۆن نیگەرانی خۆی بۆ هێرش کرانە سەر سەربازانی دەربڕی؛ فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی عێراق لە کاردانەوە بەو باسە، ڕایگەیاند: بۆ پاراستنی گیانتان لە عێراق بڕۆن.
موعین کازمی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕاشیگەیاند: ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق قبووڵ ناکرێت. عێراق ئێستا پاش قۆناغی بەرەڤانی پیرۆزی گەلی عێراق و حەشدی شەعبی کە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە ئازاد کردنەوەی عێراق لە بندەستی داعش، گەیشتۆتە سەقامگیری و پاوەجێی.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەوڵی ئەمریکا بۆ مانەوەی لە عێراق قبووڵ ناکەین و جگە لەوەش ناساندنی عێراق وەک شوێنێک بۆ ئازار گەیاندن و چەوساندنەوەی وڵاتانی دراوسێ لە لایەن ئەمریکاوە بە پێچەوانەی دەستووری عێراق و رێنوێنییەکانی مەرجەعییەتە.
کازمی جەختی کرد: ئەو هەڵسوکەوتەی ئەمریکا کاردانەوەی پێشبینی نەکراوەی لە لایەن عێراقییەکانەوە بە دواوە دەبێت و واباشە بۆ پارێزراوبوونی هێزەکانی ئەمریکی، بگەڕێندرێنەوە بۆ باوشی بنەماڵەکانیان و لە عێراق ببرێنە دەرەوە.
وتیشی: نیگەرانی ئەمریکا لە قوربانی و خەسارەکان کە لە لایەن حەشدی شەعبی و گرووپگەلی بەرخۆدانەوە بەریان دەکەوێت، نیگەرانییەکی بەرچاوە و ئەو خەسارانە کاریگەریی لە سەر داهاتووی دۆناڵد ترامپ لە سەرودەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ.
Your Comment