بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی 7ی 2019 ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ڕیستورانی هۆقەبازی شاری هه‌ولێر ڕوویدا؛ له‌ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر به‌ناوی (عوسمان كۆسه)و دوو هاوڵاتی هه‌رێم به‌ناوه‌كانی نه‌ریمان عوسمان محه‌مه‌د عه‌لی)و (به‌شدار ڕه‌مه‌زان ساڵح) بوونه قوربانی، توانرا ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستگیر بكرێن.
بکەرانی ئەو هێرشە دەڵێن: " لهقهندیلهوه پلانی هێرشه‌كه‌مان وه‌رگرتووه و شه‌ش كه‌سیش به‌شداریی پلانه‌كه‌مان كردووه."
لە ڕاگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر توانیان له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا شه‌ش كه‌س هاو په‌یوه‌ند به‌م ڕوداوه ده‌ستگیربكه‌ن كه سیانیان خه‌ڵكی توركیان و سیانه‌كه‌ی دیكه‌ش لههاوكارو یاریده‌ده‌رانی ئه‌نجامده‌رانی ڕوداوه‌كه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن."
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه کە "به‌گوێره‌ی دانپێدانانی تۆمه‌تباران، ڕووداوه‌كه تیرۆریستییه و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی په‌كه‌كه به‌ناوی فاتیح (بۆتان) له قه‌ندیل پلانی بۆ داڕێژراوه به‌ئامانجی تیرۆركردنی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا‌و سه‌ره‌نجام تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان".
جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهشكراوهتهوه، "هه‌ردوو هاوڵاتیه‌كه‌ی هه‌رێم ته‌نها به‌گومانی ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی دیپلوماتهكهی توركیان كوژراون".
لهدانپێدانانه ڤیدیۆییه‌كه‌شدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاویكردۆته‌وه، مه‌زڵوم دا‌غ دەڵێت:" شه‌ش كه‌سی سه‌ره‌كی به‌شداریمان كردووه و له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌شه‌وه فه‌رمانمان پێكراوه‌و پلانمان بۆ دانراوه".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوای ئەو هێرشە چەندین جار بەرپرسانی باڵای پەکەکە لە میدیاکانی خۆیانەوە هەرچەشنە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هێرشە تیرۆریستیەیان ڕەتکردووەتەوە.
Your Comment