ئێران ڕێگە نادات ڕەوتی پاپۆڕوانی لە ناوچەکە بشێوێنرێت

نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆمار لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزنی شێواندنی ڕەوتی پاپۆڕوانی لە ناوچەکە نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران کە بەرەبەیانی سێشەممە بە مەبەستی ڕدەست کردنی پەیامی نووسراوی دکتۆر ڕۆحانی بە ئیمانۆئێل ماکرۆن گەیشتە پاریسی پێتەختی فەڕەنسا، لە گەڵ ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لۆدریان لە ئەو دیدارەدا وێڕای خێرهاتن و ئاماژە بە گۆڕانکاری و هاوکارییەکانی ئەم دواییە و  پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی دوو وڵات، سەفەری نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ تاران و دانوستانی ئەنجام دراو و سەفەری نێردەی تایبەتتی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پاریسی گرینگ وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: ئەگەرچی ڕێکخستنی ئینستکس ڕەوتێکی درێژخایەنی هەبوو، بەڵام بەڕێوە بردنی ئەو ڕێکارە هەنگاوێکی سیاسی گرینگ دێتە ئەژمار.

سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بەرهەم هێنەر و هەناردەکاری نەوتە، ئاسایشی کەنداوی فارسی زۆر گرینگ وەسف کرد و وتی: ئێران  هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئاسایشی ناوچەکە و بە تایبەتی تەنگەڵانی هورموز و ئیزنی شڵەژاوی لە هاتوچۆی پاپۆڕ لە ئەو ناوچە هەستیارە نادات.

عێراقچی وتیشی: ئێران لە هەر دۆخێکدا درێژە دەداتە هەناردە کردنی نەوتی خۆی.

News Code 27578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =