AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١ ١٤:٣٤

زیاتر لە ۸۰ ڕوفاتی تێدایە؛

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفال کراوانی کورد لە عێراق هەڵدرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفال کراوانی کورد لە عێراق هەڵدرایەوە

دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند: گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەماوە هەڵدرایەوە کە روفاتی قوربانیانی ئەنفالی تێدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای شەهیدانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەستكراوە بە ھەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە، و زیاتر لە ۸۰ روفات لەناو ئەو گۆڕە دابوون، کە ھەموویان ژن و منداڵن.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان ساڵێک بۆ دوو ساڵدایە و ژنەکانیانیش زۆرینەیان تەمەن لە چلەکاندایە.

ڕاشگەیێندراوە کە هاوکات دوو گۆڕی دیکەی بە کۆمەڵیش لەنزیک هەمان گۆڕ هەن کە دوای رێکارە یاساییەکان هەڵدەدرێنەوە.

خەندان نووسی: "بەپێی جلوبەرگی روفاتەکان پێدەچێت ئەنفالكراوانی گەرمیان بن".

News ID 27559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha