AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢٧ ٢٣:٣٠

لە باشووری دوورگەی خارک:

سوپا دەستی بە سەر پاپۆرێکی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخدا گرت

سوپا دەستی بە سەر پاپۆرێکی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخدا گرت

پەیوەندییە گشتییەکانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: گەشتە دەریاییەکانی سوپا دەستی بە سەر پاپۆرەیەکی بیانیی هەڵگری یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخدا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندنێکدا بە ڕەت کردنەوەی ئیدعای میدیاگەلی رۆژئاوایی سەبارەت بە وەستاندنی پاپۆرەیەکی دیکە، لە ڕاگرتنی پاپۆرەیەکی بیانیی هەڵگری یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە باشووری دوورگەی خارک لە کەنداوی فارس هەواڵی دا.

لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە کە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، گەشتە دەریاییەکانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز لە ئۆپەراسیۆنێکی چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی هاتوچۆکان بۆ پێشگری و بەرەنگاریی قاچاخی ڕێکخراوە، دەستیان بە سەر پاپۆرەیەکی بیانیی هەڵگری یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاجاخدا گرتووە و پاش هاوئاهەنگی و حوکمی دەزگای داد لە باشووری دوورگەی خارک ڕاگیرا.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو پاپۆرە بە ١٢ پێرسۆنێلی بیانی لە کاتێکدا لە لایەن ڕەزمەندەکانی هێزی دەریاییەوە ڕاگیراوە کە خەریکی وەرگرتنی سووتەمەنی قاچاخ لە پاپۆرەکانی ئێرانی بووە.

News ID 27492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha