دۆخی دابین کردنی دەرمان لە غەزە تەواو قەیرانیە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین جەختی کرد کە لە ئەنجامی بەردەوام بوونی گەمارۆی کەتی غەزە لە لایەن ئیسرائیلییەکانەوە؛ ئەو ناوچە لە گەڵ قەیرانێکی توند لە بواری دابین کردنی دەرمان بەرەوڕوو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بەردەوام بوونی گەمارۆی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ئەو ناوچە لە گەڵ توندترین قەیرانەکان لە ساڵەکانی ڕابردوو لە بواری دابین کردنی دەرمان لە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکان بەرەوڕوویە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو بەرپرسە فەلەستینییە وتی: ئێستا لە گەڵ قەیرانێکی بێ وێنە لە بواری دابین کردنی دەرمان و ئامیری پزیشکی بەرەوڕووین.

شیاوی باسە، سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ساڵ لە گەمارۆی هەمە لایەنەی کەرتی غەزە و دروست کردنی قەیرانی خۆراک و دەرمان لە ناوچەکە، کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی هیچ هەوڵێکی بۆ شکستی ئەو گەمارۆوە ئەنجام نەداوە.

News Code 27459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =