بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق شەوی رابردوو لە كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد لە فیدیریكا مۆگرینی، نوێنه‌ری باڵا بۆ سیاسەتی ئاسایش و كاروباری دەره‌وه‌ی یەكێتی ئەوروپا.
لەو دیدارەدا سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە پەرۆشی بەغدا كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و ئاسایی كردنەوەی دۆخه‌كه و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كان لە ناوچەكە و جیهاندا.
بەرهەم ساڵح جەختی کرد: پێویستە كاری هاوبەش بکرێت، بۆ بە دوورگرتنی گەلانی ناوچەكە لە نه‌هامه‌تی جەنگ، هاوكات ئاماژەی كرد بەگرنگی هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ یەكێتی ئەورووپادا لە بارەی پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەگرنگی سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی ئەوروپییەكان کرد لە بنیادنانەوەی شارە رزگاركراوەكان و پاڵپشتیكردنی عێراق لە یارمەتیدان و دابینكردنی کەشێکی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها بەشداریكردنی یەكێتی ئەوروپای لە پرۆژەی بنیادنانەوە و خزمەتگوزاری مرۆیی له عێراقدا.
لەلای خۆیەوە فیدیریكا مۆگرینی بەبایەخەوە باسی ئەو پێشكەوتنانە كرد كه له عێراق بەدیهاتووە، هاوكات پاڵپشتی یەكێتی ئەوروپای بۆ سه‌قامگیری عێراق و سیاسەتی هاوسەنگ لە بارەی كێشە نێودەوڵەتییەكانەوە دەربڕی.
هه‌روه‌ها پەبەندبونی به كاركردن لەگەڵ عێراق دووپاتكردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كە لە كۆنگرەی بنیادنانەوە عێراق كه ساڵی رابردو لە كوەیت ئه‌نجامدرا لە پێناو دەستەبەركردنی داهاتویەكی باشتر بۆ گەلی عێراق.
Your Comment