ئیسرائیل لە ماڵی جاڵجاڵۆکە لاواز ترە/ چیرۆکی پەیامی ئێران بە ئەمریکا

سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ئەلمنار وتی: لە هەر کاتێکی تر لە کردنە ئامانجی دوژمن بەهێزترین و ئیسرائیل لە ماڵی جاڵجاڵۆکە سست و لاواز ترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی سێزدەیەمین ساڵڕۆژی شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ کەناڵی ئەلمنار گفتوگۆی کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەو گفتوگۆیەدا جەختی کرد: ئەوە هێزی بەربڵاوی بەرخۆدانە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە دوژمنی ئیسرائیلی لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ئێستا دەست درێژی نەکردووەتە سەر لوبنان. من ئەو بۆنە گەورە و سەرکەوتنە گەورە پیرۆزبایی دەکەم.

نەسروڵڵا لە درێژەدا وتی: من باوڕم بە ئەوە هەیە کە ئیسرائیل لە ماڵی جاڵجاڵۆکە سست ترە و بۆ ئەو باوەڕەشم هۆکاری زانستیم هەیە. وەکوو نموونە، ئێمە دەتوانین بە مووشەکەکانی خۆمان ناوەندە هەستیارەکانی ئیسرائیل و هێزگەکان کە لە کەنارە سنوورییەکان هەڵکەوتوون، تا قووڵایی ٢٠ کیلۆمەتری بپێکین. ئایا ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەو هێرشە خۆڕاگری دەکات؟

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا وتی: پاش تێکشکانی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە، تاران لە ڕێگای وڵاتێکی سێهەمەوە پەیامێکی ناردووە بۆ ئەمریکا و تێیدا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی ئەمریکایی کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بوردمان دەکەین. ئەو پەیامە زۆری نەخایاند دوای بڕیارەکەی ترامپ گەیشتە دەستی ئەمریکییەکان و بووە هۆی ئەوەی کە ترامپ لە کاردانەوە بە تێکشکانی فڕۆکەکەی پاشگەز ببێتەوە.

سکرتێری حزبوڵڵا وتی: لە ئێستادا جۆرێک هەڤگری و هاوئاهەنگی بەرفراوان و چڕوپڕ لە نیوان ئێران و ڕووسیا لە گۆڕەپانی سووریا دەبینین و ئەم هەماهەنگیە لە هەر کاتێکی تر زیارە. ڕوانگەی ئێران و ڕووسیا  لە سووریا زۆر نزیکە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بە دەستدرێژی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند: دەرئەنجامی دەستدرێژی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سووریا هیچ بوو. نتانیاهۆ بە بوردومانی سووریا سیاسەتی لێواری هەڵدێری گرتە بەر، بەڵام پێیدەڵێم کە ئێران لە سووریا ناچێتە دەرەوە.

 ئەوەشی وت کە بەردەوام لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا دیدار دەکەم بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی کاتی دیدارەکان ڕاناگەیێنرێت.

ئەوەشی وت کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە هەوڵدایە ڕێگای پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵا بکاتەوە.

ئەو سەبارەت بە ڕاگرتنی نەوت هەڵگرە ئێرانیەکە لە لایەن بریتانیاوە، وتی: بێ گومان ئەگەر لەمبارەوە رێگای سیاسی شکست بێنێت، ئێرانییەکان بیدەنگ نابن. ئەوەی کە دیارە، ئەمەیە کە بریتانیەکان و فەڕەنسیەکان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرن.

لە هەمان پێوەندیدا، سەید حەسەن نەسروڵلا درێژەی دا: ئێستاکە سوورییەکان خەریکی تێپەڕاندنی خولی پەروردە بۆ کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی ئێس ٣٠٠ ن و کاتێک کە بە تواوەتی ئامادە  ببێت، دۆخەکە زۆر جیاواز لە رابردوو دەبێت.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا هەروەها سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی وتی: لە قۆناغی یەکەمدا پێم وایە کە ئەمریکا بژاردەی سەربازی دژی تاران بەکار ناهێنێت چونکوو بەرپرسانی واشنتۆن بە باشی دەزانن کە ئەو شەڕە، پڕ تێچوو دەبێت. لە لایەکی ترەوە، ئەو بابەتەش کە ئێران دەست پێکەری شەڕ دەبێت، بە تەواوەتی ڕەت کراوە.

سەید حەسەن نەسروڵا هەروەها درێژەی دا: سەبارەت بە پرسی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکاش ئەبێ بڵێم کە بەرپرسانی ئێران چەندین جار ڕایانگەیاندوو کە نایانەوێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ واشنتۆن دانوستان بکەن. ئەگەر کەسێک لە ئەو بوارە لە سەر  گەمارۆکانی واشنتۆن دژی تاران حەسێبی کردووە ئەبێ بڵێم کە ئێران بە چۆک نایەت و ئەو گەماروانە، تاران بەرەو بەهێز کردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی هان دەدات.

ناوبراو وتی: ئێرانییەکان خۆیان بە گەمارۆ نادەنە دەستەوە و ئەوان هەڕەشە دەکەنە هەل بۆ خۆیان. ئێرانییەکان بۆ بەهێز کردنەوەی پێوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ هەناگو دەنێت و خەریکی بەهێز کردنەوەی تواناییەکانی خۆیان بۆ گەیشطن بە پێشکەوتنی ئابوورین.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا هەروەها بە ئاماژە بە قبووڵ نەکردنی نامەی ترامپ لە لایەن ڕێبەری ئێرانەوە لە کاتی سەفەری شینزۆئابە بۆ تاران وتی کە ئەو هەڵوێستەی ڕێبەر زۆر شیاو بوو.

وتیشی: ئێستا بەرپرسایەتی هەموومان لە ناوچەکە ئەوەیە کە بەر بە هەر جۆرە شەڕێک بگرین لە نێوان ئێران و ئەمریکا چونکوو هەموومان دەزانین کە ئاوەها شەرێک ماڵوێرانکەرە. ئێستا پرسیار ئەوەیە کە سەرهەڵدانی شەڕی ماڵوێرانکەر لە ناوچەکە بە قازانجی کێیە؟ ئایا لە بەرژەوەندی ئیماراتە؟ بە دڵنیاییەوە ئەوان ئاوەها شتێک قبووڵ ناکەن. ئایا لە بەرژەوەندی عەرەبستانە لە حاڵێکدا کە ڕیاز خۆی باش دەزانێت توانی بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێرانی نییە؟

ناوبراو جەختی کرد: کەواتە، ئاکام ئەوەی کە هەر وڵاتێک کە لە شەڕ دژی ئێران بەشدار بکات، تاوانەکە دەدات. ئەگەر شەڕی ماڵوێرانکەر ڕوو بدات و ئیمارات لەناو بچێت، ئەوە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و نەتەوەی ئیماراتە؟ ئیسرائیلیش ئەبێ بزانێت کە ئەگەر شەڕێک لە انوچەکە ڕوو بدات، ناتوانێت خۆی بە دوور بگرێت. ئەگەر شەڕێک دکی ئێران ڕوو بدات بە واتای ئەوەیە کە دژی تەواوی ناوچەکە ئەو شەڕە ڕووی داوە. ئێران دەتوانێت بە هێز و قوڕێکی تەواوەوە ئیسرائیل لەناو ببات.

نەسروڵڵا ئەوەشی وت کە ئەوەی کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا پاشگەز ببێتەوە لە شەڕ دژی ئێران ئەوەیە کە دەزانێت ئەگەر شەڕ ڕوو بدات، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەوێتە مەترسییەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە پرسی دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستانیش وتی: ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەنجامی دانوستان لە گەڵ عەرەبستان ئامادەیە. بەڵام کێشەکە لە کوێیە؟ کێشە لایەنی بەرانبەرە کە بڕیاری کۆتایی خۆیی لە سەر بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران داوە و نایەوێت گفتوگۆ بکات.

News Code 27380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =