بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی هێڵە سنورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی کرد.
ناوبراو پاش سەردانی یەکینەکانی ئامادە لە سنوورەکانی تایباد لە لێدوانێکی کورتدا، وتی: ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە بە ئامادە بوونی خەڵک و زانایانی شۆڕشگێڕ لەوانە ئەهلی سوننە و شیعە و هیزە چەکدارەکانی وڵات بە دلێری و زاناییەوە هەر جۆرە پیلانی دوژمنان دژی ئاسایشی ئەم وڵاتە و سنوورەکانی پووچەڵ دەکەنەوە.
باقری لە کۆتاییدا جەختی کرد: بێ گومان وەڵامێکی توند و سەخت چاوەڕێی کەسانێک دەکات کە بیانەوێت خەسار لە ئاسایشی وڵات و سنوورەکان بدەن.
Your Comment