AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٨ ٠٩:٣٣

زەریف:

ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێرانی دەبێ هەر ئێستا کۆتایی بێت

ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێرانی دەبێ هەر ئێستا کۆتایی بێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: ڕاگرتی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بە فەرمانی گرووپی ب ئەنجام درا، دزیی دەریایی و کارێکی مەترسیدارە کە دەبێ هەر ئێستا کۆتایی پێبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا کاردانەوەی بە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێران لە جەبەلوتارێق نیشان دا.

زەریف نوسی: ئێران نە ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە و نە گەماری فرۆشتنی نەوتی ئەورووپا بۆ سووریا دەیگرێتەوە.  

ئەوەشی وتووە کە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێران کە بە بڕیار و لە جێی گرووپی ب ئەنجام دراوە، دزیی دەریایی و کارێکی مەترسیدارە کە دەبێ هەر ئێستا کۆتایی بێت.

News ID 27318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha