بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی وێڵت ئام سۆنتاژ رایگەیاند: "ئەڵمانیا لە قۆناغی سیاسیی باكووری سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعشدا رۆڵی چالاكی هەیە، بەڵام چاوەڕوانی پشتگیریی زیاتری ئەڵمانیاین لەوبارەوە و دەمانەوێت سەربازانی ئەڵمانیا، جێگای بەشێك لە سەربازانی ئێمە بگرنەوە".
وتیشی: "ئەو سەربازە ئەڵمانییانەی دوای كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە باكوری سوریا جێگایان دەگرنەوە، پێویستە توانای شەڕكردنیان هەبێت و چەكی قورسیشیان پێ بێت، بەڵام ئەو هێزانەی كە بۆ هێرشكردن بەكاردێن لە هێزە سوورییەكان پێكدەهێنرێن".
نوێنەرەكەی ئەمریكا ئاشكرایشیكرد، "بابەتەكەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا باسكردووە ".
Your Comment