بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە لایڤ ساینس، دەریاچەیەکی گەورە لە مادەی تواوەی گڕکانی لە دوورگەیەکی پەرتی جەمسەری باشوور و لە ئەقیانووسی ئەتلانتیک دۆزرایەوە. ئەو دەریاچەیە هەشتەمین دەریاچەی گڕکانیی دۆزراوەی سەر زەوییە.
توێژەرانی زانکۆی کولێژی لەندەن و ڕێکخراوی British Antarctic Survey دەریاچەیەکی بێ هاوتا گڕکانی لە مادەی تواوەیان لە دوورگەی ساندێرز لە ١٠٦١٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریای وۆدێل لە جەمسەری باشوور دۆزییەوە.
ئەو توێژەرانە بە لێکدانەوەی وێنەگەلی مانگیلەیی ئەو دوورگەیە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ و ٢٠١٨ تێگەیشتن لە دەرکەی کێوی گڕکانی و داپۆشراوە لە بەفری مایکڵ پڕاوپڕە لە مادەی تواوە بە درێژایی ٩٠ تا ٢١٥ مەتر.
درێژایی ڕووبەری ئەو دەریاچەیە نیشاندەری بەرز بوونی گەرمای مادەی تواوەیە کە بە وتەی زانایان لە نێوان ٩٨٩ تا ١٢٧٩ دەرجەی سانتیگرادە.
بۆچوونی ئێوە