بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر , حەسەن ڕۆحانی , سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد نارد کە لە لایەن یاریدەرەکەیەوە خوێندرایەوە.
ئەو پەیامە لە ڕێگای عەلی یوونسی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پرسی ئیتنیک و مەزەبەکان لە زانکۆ کوردستان خوێندرایەوە.
رۆحانی لەو پەیامەدا دەڵێت:
سپاسی خودا دەکەم کە بە بۆنەی ئەم کۆنگرە فەرهەنگی و زانستیەوە توانیم سڵاو و ڕێزی خۆم بە ئێوە و هەموو کورد زمانەکانی وڵات ڕابگەیێنم.
بە شایەدی مێژوو ئێرانی ئازیز سەرەڕای جۆراوجۆری ئیتنیکی و مەزەبی و دۆخی ژێئۆپلۆتیکی تایبەت هەمیشە سەرکەوتووانە توانیویەتی لە هەوراز و نشێوەکان کەمترین خەسار ببینێت.
تێپەڕبوونێکی سەرکەوتووانە کە زیاتر لە هەر کارێکی دیکە سەرچاوە لە هەڤگری ئیتنیک و مەزەبەکانی ئێرانە و لە پاڵ بەرفراوانیەکی جوگرافیایی و مێژوویی چەندین هەزار ساڵە دڵ و گیانیان بەستراوە بە ئێرانی ئازیزەوە.
لەم نێوانەدا کوردەکان وەک دیکەی ئیتنیکەکانی ئێران و کۆنترینیان و فەرهەنگی ترینیان هەمیشە ئێران بە ئاخێزگەی فەرهەنگی خۆیان دەزانن و ڕێز لە مێژووی فەرهەنگی ئەم نیشتمانە دەگرن.
لەم وڵاتەدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان نەتەوە و ئیتنیکەکانی ئێران بوونی نیەە و ئەم کۆنگرە دەرفەتێکە بۆ ڕێز گرتن لە هەموو ئیتنیکەکانی ئێران کە مافی شارۆمەندیان هەیە.
سەرەڕای ڕێز و سپاس لە کورد زمانەکانی وڵات، بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرە بە دەرفەت دەزانم بۆ ناساندنی خەڵکی دڵۆڤان کە دڵیان گرێ دراوە بە فەرهەنگی ئەم نیشتمانەوە، دووبارە سپاستان دەکەم.
حەسەن ڕۆحانی / سەرۆک کۆماری ئێران
بۆچوونی ئێوە