بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجی ڕموزی ڕایگەیاند: جگە لە وێنەگرە ناوخۆییەکان بڕێ کەس تریش لە ڕێکخراوی وێنەی نیوزولو و سیپا پرێسی فەڕەنساوە وێنەکانی ئەو کۆنگرە ڕووماڵ دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: کەناڵە میدیاییەکانی ڕووداو، کوردستان ٢٤، گەلی کوردستان و کوردساتیش لە مێدیا بیانییەکانی ئامادە لە ئەو کۆنگرەن کە هەواڵنێران و وێنەگرەکانیان هەواڵی پێوەندیدار بە ئەو ڕووداوە فەرهەنگییە ڕووماڵ دەکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆنگرەکە وتیشی: کەناڵەکانی پەیام و سپیدەی عێراق و کەناڵی ئاپای کۆماری ئازەربایجان لە مێدیا بیانییەکانی ترن کە هەواڵنێرەکانیان لە ئەو کۆنگرە ئامادەن.
ڕموزی بیری هێنایەوە: لە بەشی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئێران، ئیعتماد، شەرق و چەند مێدیای تریش هەواڵنێر و ڕۆژنامەڤان بۆ ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی ئەو کۆنگرە هاتوونەتە سنە.
Your Comment