بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە پەیامێک بە بۆنەی ساڵوەگەری کیمیابارانی شاری سەردەشت کە لە لایەن سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە خوێندراوە، وتی: بە داخەوە گیرۆدەیی دەوڵەت ئەمریکا بە زەخت و داسەپاندنی گەمارۆ و تیرۆریزمی ئابووری بۆتە هۆی سازبوونی کێشەگەلی جۆراوجۆر لە بەردەم گیانبازانی کیمیایی وڵات بۆ دابین کردنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی پێویستیان.
زەریف لەو پەیامەدا بە ئاماژە بە بێدەنگیی کارەساتباری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەوان ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمبەر بە کیمیابارانی خەڵکی بێ تاوانی سەردەشت لە لایەن ڕژیمی بەعس و وەسف کردنی ئەو هەڵوێستە بە خاڵی ڕەشی مێژووی هاوچەرخ، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کاتێک و لە هەر جێیەکدا و بە پێی یاسا، شەرع و ئەخلاق جەختی لە قەدەغەی چەکی کۆمەڵکوژ و ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کردووە و خوازیاری لە ناوبردنی تەواوەتی هومارەکانی چەکی کیمیایی بە جێ ماوە بە دەستی ئەمریکا وەک تاقە خاوەنی ئەو چەکە و جیهانگیرکردنی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی بە واتای هەنگاوێکی بنەرەتیی سازدانی جیهانێکی بەری لە چەکی کۆمەڵکوژ بووە.
ڕاشیگەیاند: تیرۆریزمی ئابووریی دەوڵەتی ئەمریکا بە پێچەوانەی پرێنسیپی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستانە و دژی ڕۆحی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی و پابەندییەکانی ئەو وڵاتە هەمبەر بەو کۆنوانسیۆنە و یاسای نێودەوڵەتییە و هیوادارین ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بتوانێ رێگە چارەیەکی بە پەلە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم دابین کردنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکیی پێویست بۆ گیانبازانی کیمیایی ئێران ئاراستە بکات،
وەزیری دەرەوە بە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی و کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی هەمبەر بەو سیاسەتە دزێوانەی ئەمریکا و بێدەنگیی سی و یەک ساڵەیان لە بابەتی ئەو هێرش دڕندانەی دیکتاتۆری بەعسیی پاڵپشتکراوی ئەمریکا و سزانەدرانی جەنایەتکاران و تۆمەتبارانی ئەو دۆسیە و ڕیخۆش کردن بۆ دووپات بوونەوەی کارەساتگەلی هاوشێوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین لە لایەن گرووپگەلی توندئاژۆ، جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوە زۆر شلگێرانە پێوشوێنی مسۆگەرکردنی مافی قوربانیانی چەکی کیمیایی وڵاتە و بۆ ئەو مەبەستە لە هەموو کەناڵ و کۆریدۆرە یاسایی و نێودەوڵەتیان بەهرە دەبات و تا بە ئەنجام گەیاندنی ئەو بابەتە کۆڵ نادات.
Your Comment