ماڵاوایی بەشکۆی خەڵکی تاران لە گەڵ ١٥٠ شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز

ئەمڕۆ خەڵکی تاران میوانیان هەبوو. ١٥٠ شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز و پارێزەری حەرەم ئەمڕۆ لە سەر شانی خەڵک لە زانکۆی تاران تا معراج شوهەدا بەڕێ کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی ١٥٠ شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز لە نێو ئاپۆڕەی خەڵکی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

تەرمی ئەو شەهیدانە لە زانکۆ تارانەوە بەرەو مێعراجولشوهەدا لە سەر دەستی خەڵک بەڕێ کرا.

لە ئەو ڕێوڕەسمە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی داد قسەی کرد و وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە پەیامی تەواوی شەهیدەکان بۆ ئێمە یەکێکە وتی: پەیامی ئەوان بۆ ئێمە قبووڵ نەکردنی سەرکوت و ژێردەستەیی و قبووڵ کردنی سەربەخۆیی و پەیڕەوی لە دەسەڵاتی وەلی فەقێیە.

News Code 27132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =