ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: کەناڵی ڕاشاتودەی لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر ڕۆڵی فیرقەی مونافقین لە سەر بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ چوونە دەرەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران قسەی کردووە و لە درێژەی دوژمنییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سێبەری پاڵپشتییەکانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی دا.
ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دژبەرانی ناسراوی زۆری هەیە؛ سەرەکی ترینیان دۆناڵد ترامپە کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا ئەگەر وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵببژێردرێت لە ئەو ڕێککەوتنە دەچێتە دەرەوە. یەکێکی تر لە ئەو دژبەرانە، گرووپی تیرۆریستی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە "ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق"ە، بەڵام ئەو دوو باسە چ پێوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ ڕاپۆرتی مێدیاکان باس لەوە دەکەن کە ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام، زانیاریگەلێک لە لایەن ئەو گرروپە تیرۆریستییەوە بڵاو بووەتەوە، کردووەتە بنەما و بنەڕەتی بڕیارەکانی خۆیان.
کاتێک کە هەواڵنێرەکانی واشنتۆن پۆست لە کۆشکی سپیان پرسە ئەو سەرچاوانە کە ترامپ بۆ پاگەندەکانی بەکاریان دێنێت، کامانەن؟ لە وەڵامدا راپۆرتێکی چەند پەڕەییان لە کەسێک بە ناوی حشمەت عەلەوی سەبارەت بە کارەکانی ئێران وەرگرت. عەلەوی کە لەم دواییەدا هەژماری تاکەییەکەی بە هۆی ساختە بوونییەوە سڕدرایەوە، لە ماوەی ساڵانی دواییدا وتاری زۆری لە مێدیا ئینگلیزی زمانەکان وەکوو فۆربۆس، هیل، ئەلعەرەبییە و هتد بڵاو کردووەتەوە و وەکوو چالاکێکی سیاسی ئێرانی خوازیاری بە ئیستڵاح " دادوەری کۆمەڵایەتی" لە ئێران بوو.
کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە هیچ کەسێک بە ناوی حشمەت عەلەوی بوونی نییە. ماڵپەڕی هەواڵی ئینترسپت لە ڕاپۆرتێکدا دەرخست کە ئەو هەژمارە لە لایەن گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی ناسراو بە " موجاهدینی خەلق" ەوە کراوەتەوە. سەرچاوەی ئەو راپۆرتە حەسەن حەیرانی لە ئەندامانی پێشووی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەیە کە پشت ڕاستی دەکاتەوە کە ئەندامانی مونافقین کە ئێستا بە پاڵپشتی ئەمریکا لە ئالبانی نیشتەجێن، کاربەدەستانی ئەو هەژمارە بوون بە ناوی عەلەوی.
بەم پێیە لقی سیاسی مونافقین ناسراو بە " ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرخۆدان" لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ زیاتر لە ٦٠ وتاریان بە ئەو ناوە ساختەوە لە فۆربۆس کە میدیایەکی ئەمریکییە، بڵاو کردووەتەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی بە پێی ئەو قسانە، دژی ئێران هەڵوێستیان گرتووە. ئەو لقە کە بنکەی لە پاریسە ساڵەهایە دەستی داوەتە پڕوپاگەندا دژی ئێران و بە پشت بەستن بە دوژمنایەتی ئێران و لابیی بەربڵاوی خۆی توانی لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی واشنتۆن بچێتە دەرەوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە گرووپی مونافقین لە کردەوەدا نیشانی داوە کە دەست دەداتە هەر کارێکەوە تا دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لاواز بکاتەوە. بە پێچەوانەی ئەوەی کە مریەم ڕەجەوی سەرکردەی ئەو فیرقە دەڵێت ڕوانگەی دەستەی ناوەندی ئەو ڕێکخراوە مارکسیستییە بە هیچ لەونێک دیمۆکراتیک نەبووە و تەواوی ئەندامەکانی ناچار دەکرێن بە گوێ گرتن بۆ سەرکردەکەیان و ئەگەر وا نەبێت بە توندترین شێوەی سزا دەدرێن.
لە هەر حاڵدا، بە ڕوون کردنەوەی ئەوەی کە لە بنەڕەتدا حشمەت عەلەوی بوونی نییە و لە پشتی پەردەوە مونافقینن و بە پێی بەکارهێنانی سیستەمی پڕوپاگەندای ئیسرائیلی و ئەمریکی دەتوانرێت بە پێوەندی ڕاستەوخۆی نێوان مونافقین لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بزانرێت. دوور لە چاوەڕوانییە ئەگەر کۆشکی سپی و میدیاکانی لە درۆ بوونی شوناسی عەلەوی بێ ئاگا بوونێتن.
ئەو فیرقە سیاسییە لەو کاتەوە کە بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی سەدام، هەوڵی هاوکاری سەربازی لە گەڵ دیکتاتۆری عێراق و تەنانەت ڕێکخستنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێرانی دا، شوناسی ڕاستەقینەی خۆیی نیشان دا. ئەو ڕوانگە دژی ئێرانییەی مونافقین کە لە ماوەی بیست ساڵی دوایی سەرچاوەی زۆربەی دوژمنییەکانی ڕۆژاوا لە گەل ئێران بووە، لە پرسی بەرجامیشدا زیاترین کاریگەری هەبووە و بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا و خستنە سەری زیاترین گوشارەکان، ڕێککەوتنی ناڤۆکیان لە گەڵ مەترسی هەڵوەشاندنەوە بەرەوڕوو کردووە. بەم حاڵەوە لەوێ کە مونافقین هێشتا نەگەیشتوونەتە ئامانجی سەرەکی خۆیان کە گورز لێدان بە دەسەڵاتی ئێرانە، ئەبێ چاوەڕوانی درێژەی هەوڵەکانیان بۆ لاوازتر کردنەوەی ئەو وڵاتە و خزمەتی زیاتر بە ئەمریکی و ئیرسائیلییەکان بین.
بۆچوونی ئێوە