بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگاری بەسرەی باشووری عێراق رایگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەمە بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر چەند کۆمپانیایەکی بیانیی نەوت لە بەسرە لەنێویاندا ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی.
تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.بەهۆی هێرشکەوە دوو کەس برینداربوون، کە هەردووکیان کرێکاری عێراقین.
هاوکات ئەو شوێنەی هێرشیکراوەتە سەر کۆمپانیایەکی نەوتی ئیتاڵی و هەروەها هۆڵەندیشی لێیە.
لەدوای ئەم هێرشەش، ئێکسۆن مۆبیل رایگەیاندووە 20 لە کارمەندە بیانییەکانی لە ناوچەکە دەکشێنێتەوە.
هێرشەکە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو بە مووشەک هێرشکرایە سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری موسڵ کە راهێنەرانی ئەمریکی لەو شوێنەدا هەن، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
Your Comment