بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی میدیا نیشتمانی، دوکتۆر عەلی عەسکەری بە پێشنیاری جێگری کاروباری پارێزگاکان لە میدیای نیشتمانی، لە حوکمێکدا جەعفەر عەبدولمەلەکی بۆ بەڕێوەبەریی گشتیی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان دیاری کرد.
سەرۆکی میدیای نیشتمانی لەو حوکمەدا بۆ بەڕیوەبەری نوێی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان وێرای نرخاندنی خزمەتەکانی ئەبولقاسم ئەمانوڵڵاهی بەڕێوەبەری پێشووی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان، جەختی کرد کە بە پشت بەطن بە دەفرایەتیگەلی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری، مێژوویی و ئایینیی ناوچە لە پێناو ڕاپەراندنی سیاسەتگەلی گشتیی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ و وەدی هێنانی ئامانجەکان و ڕاسپاردە دیاری کراوەکان هەنگاو بنێن.
شایانی باسە، جەعفەر عەبدولمەلەکی خاوەن بڕوانامەی دوکتۆری کۆمەڵناسی فەرهەنگی و دوکتۆری بەڕێوەبەریی ستراتژیکە و پێشتریش قایمقامی کەناڵی ٣ی تەلەڤیزیۆنی نیشتمانی و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ڕای دەنگ و ڕەنگی لە ئەستۆ بووە.
Your Comment