ئابە بۆ ئازاد کردنی زیندانییە ئەمریکییەکان لە ئێران هەوڵی داوە

میدیایەکی ژاپۆنی پاگەندەی کرد سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە سەر داوای ترامپ خوازیاری ئازادی زیندانییە ئەمریکییەکانی بووە کە لە ئێران دەستگیر کراون.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەر بە دەوڵەتی ژاپۆن بە هەواڵدەری کیۆدۆی وتووە شینزۆئابە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێران،بە نوێنەرایەتی لە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، داوای ئازاد کردنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکانی کردووە.

دەوترێت ئابە لە دیداری ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک وەزیرانی ئێران، ئەو داواکارییەی هێناوەتە ئاراوە لە حاڵێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممەش لە دیدار لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەییش ئەو داواکارییەی دووپات کردووەتەوە.

هەواڵدەری کیۆدۆ جەختی کرد وەڵامی ئێران بە ئەو داواکارییە هێشتا نادیارە.

شیاوی باسە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینیش، تاروکانو وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە گەڵ مایک پەمپئۆ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە سەر سەفەری ئابە بۆ ئێران باس و گفتوگۆی کرد.

News Code 26930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =