فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە عەرەبستان پەیامێکە بۆ ئێران

ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد یەکێک لە ئامانجەکانی فرۆشی چەک بە عەرەبستان و ئیمارات، ناردنی پەیامێکە بۆ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی بی ئێس، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کلارک کۆپەر ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری سەربازی – سیاسی بە ئامادە بوون لە کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، لە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەر فرۆشی چەک بە عەرەبستانی سعوودی ئەویش بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆنگرە، بەرگری بکات.

لە بەشێک لە وەڵامە لە پێشەوە ئامادە بووەکانی ناوبراو کە گەیشتووەتە دەستی سی بی ئێس، ناوبراو پاگەندە دەکات: ئامانج لە ڕێککەوتنەکانی فرۆش و هەروەها نیشانەکانی زەروورەتی ئەو هەوڵە، چارەسەری پێداویستی سەربازی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە بەرەوڕوو بوونەوەی هەڕشە ناوچەییەکان لە لایەن ئێرانەوەیە. ئامانج لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە دوو لایەنەکان لە رێگای بەڵێن دان بە هاوپەیمانەکان و هەروەها پاراستنی سەروەری ستراتیژی لەبەرانبەر ڕکابەرەکانە.

کۆپەر لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆی پاگەندەی کرد: هەڵوێستی ئێمە لە بەرانبەر ئێران هێشتا لە سەر بەڵێن دان بە بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی سەربازی هاوپەیمانەکانە. ئاڵبەت نە ئەوەی کە خواستی ئێمە توند کردنەوەی ئاڵۆزی سەربازی نێت، بەڵکوو ئەوە پەیامێکی درێژ و ئاشکرا بە ئێرانە لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا لە پاڵ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دەوستێت. ئەمانەش نیشاندەری بڕیاری ئەمریکا بۆ سەلماندنی ئەو پرسەیە کە ئێمە هاوپەیمانی ئەوان دەمێنین.

News Code 26898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =