بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، کەریم محەمەداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە هەنگاوی یاسابەزێنانەی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە هەواڵی دا و وتی: سەربازانی نوێی ئەمریکی کە چوونەتە بنکەی هەولێر لە گەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون، نەک لە گەڵ دەوڵەتی فیدراڵ یان وەزارەتی بەرگری عێراق.
محەمەداوی وتیشی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان رێگە بە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، وەزارەتی بەرگری و فەرماندەگەلی ئەمنی نادات کە لە ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان ئاگادار بن.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی کرد کە هەولێر حازر نییە هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکیی و ئاستی جیهازاتی سەربازیی ڕادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکات.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی کوردستان لە بواری سەربازی لە گەڵ واشنتۆن سەربەخۆ دەجووڵێتەوە و هاتنی هێزی جەنگی ئەمریکی بە بێ ڕاگەیاندن بە دەوڵەتی فیدراڵ و مۆڵەت وەرگرتن لە بەغدا ئەنجام دراوە.
محەمەداوی بنکەی هەولێری گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق زانی و وتی: واشنتۆن لە بنکەی هەولێر وەک بنکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ناوچە و عێراق بەهرە دەنا و بە گوێرەی بەرپرسانی کۆنگرە زیاتر لە ٥٠ هەزار هێزی ئەمریکی لە عێراقن کە زۆربەیان لە بنکەکانی عەین ئەسەد لە پاریزگای ئەنبار و بنکەی هەولێر جێگر کراون.
ئەو پەرلەمانتارە لە کۆتاییدا جەختی کرد کە ئامانج لە بەرزکردنەوەی ژمارەی هێزی ئەمریکی لە عێراق، هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و خستنە ژێر جاوەدێریی بنکەکانی حەشدی شەعبییە.
شایانی باسە کە پێشتر کەریم عەلیەوی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردووی هەتاوی (١٣٩٧) ڕایگەیاندبوو کە ژمارێک لە سەربازانی ئەمریکی بە شێوەی نهێنی لە خاکی سووریاوە هەنگاویان ناوەتە عێراق و دەیانەوێ بۆ هەڕەشە خستنە سەر ئێران، بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە خاکی هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
Your Comment