بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پرێس کۆنفڕانسی هەفتانەی خۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: داخوازیەکمان بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری لە ڕووسیا نەبووە و پێویستمان پێی نییە چونکوو ئەندازیارەکانی خۆمان هاوشێوە ناوخۆییەکەیان بەرهەم هێناوە و کەمتر لە ئەو سیستەمە ڕووسیە نییە.
ستەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: هیوایەکمان بە ئینستکس نییە و ئەگەر ئەوە ڕێگاچارەی کێشەکان بوایە تا ئێستا دەیتوانی کارامە بێت. سەرۆکی ئینستکس هاوڕێ لە گەڵ لێژنەی ئەڵمانی هاتووەتە تاران و بڕیار وایە لە گەڵ هاوتا ئێرانیەکەی خۆی گفتوگۆ بکات.
ناوبراو وتی: ئەبێ چاوەڕوان بین بزانین لایەنی ئەورووپی چ ڕێگاچارەیەک پێشنیار دەکات و پاشان بە پێ ئەوە بڕیار دەدەین.
Your Comment