بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی سهرۆكی ههڵبژێردراوی ههرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا کۆببێتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، کاندیدی سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.
ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، لەناو پێنج کاندیددا، نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا.
بۆچوونی ئێوە