لە گەمارۆکاندا پشتی ئێران بەرنادەین/ بیانووی دەوڵەتی عێراق بۆ کردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان

نوێنەری بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان وتی: لە دۆخی گەمارۆکاندا یارمەتی ئێران دەدەین و بە تەنیای ناهێڵین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی سەندیکای هەناردە و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان لە سەفەر بۆ پارێزگای کوردستان وتی: هەبوونی پێوەندی مێژوویی لە نێوان گەلی ئێران و عێراق و هاتنی عێراق بۆ ناو قۆناغەکانی گەشە کردن پاش ڕزگاری لە فیتنەی داعش، بەستێنی زۆر بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری نێوان دوو وڵاتەکە دروست بووە کە نابێت ئیزن بدەین بە فیڕۆ بڕۆن.

موستەفا عەبدوڵڕەحمان عەبدوڵڵا زیادی کرد: ژوورە بازرگانییەکان ڕۆڵی گەورەیان لە ئەو پێوەندییە لە ئەستۆ گرتووە و ئابێت کەمتەر خەمی بکەن.

 لە درێژەشدا بە وەبیرهێنانەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئێران بە نەتەوەی عێراق وتی: ئێمە هیچ کات خزمەتەکانی ئێران بە نەتەوەی عێراق بە تایبەتی کوردەکان لەبیر ناکەین و ئەمڕۆ بە ئەرکی خۆمان دەزانین تا لە ئەم دۆخە ئەستەمەی گەمارۆکان دژی ئێران یارمەتی ئەو وڵاتە بدەین و بە تەنیای نەهێڵین.

ناوبراو وتیشی: یەکێک لە ڕێگاکانی گەشەی هاوکاری چالاک کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی ژووری بازرگانی، پیشە، کانگا و کشتوکاڵی سنە لە هەرێمی کوردستانە.

بیانووەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ کردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان

فاروق کەیخەسرەوی، لە بازرگانە چالاکەکانی کوردستانیش لە ئەو دیدارەدا داوای گۆڕانکاری لە ڕوانگەی دەوڵەت و چالاکانی ئابووری هەرێمی کوردستانی کرد و وتی: تا ئێستا پێوەندی ئێمە لە ئاستی هاوردە و هەناردەی ئاسایی بووە بەڵام ئەمڕۆکە کە پیلانی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران لە چوارچێوەی گەمارۆکان پەرەی سەندووە، زۆربەی کەیسەکان لەوانە دابین کردنی مادەی سەرەتایی، ئامێری ماشینە پیشەییەکان و گواستنەوەی دراو لە هەناردەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئێران ڕێگری لێ کراوە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئەو کارانە ئەنجام بدات.

ناوبراو نوێنەری بازرگانەکانی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ساڵەهایە کە ئێران ئامادەیی خۆیی بۆ چالاک کردنەوەی سنووری سەیرانبەند و سەیفی سەقز ڕاگەیاندووە بەڵام دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە بیانووی جیاواز لە ئەو کارە خۆی دەبویرێت، کەواتە ئێوە وەکوو چالاکانی ئابووری و بەرپرسانی پێکهاتە سینفییەکان دەتوانن گوشار بخەنە سەر دەوڵەت تا ئەو بەستێنانە زیاتر لە ئەمە دانەخرێن و چالاک بکرێنەوە.

News Code 26832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =