بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری سەبارەت بە گفتوگۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە لە گەڵ شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ و شینزۆ ئابە لە رێگەی تەلەفونەوە گفتوگۆیان کرد و لەو پەیوەندییەدا ئابە زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە سەفەر بۆ ئێرانی بە گوێی نەتانیاهۆ گەیاند و لە بەرامبەر نەتانیاهۆ جەختی لە زەروورەتی درێژەی گوشار لە دژی ئێران بۆ وەستاندنی هەڵسوکەوتی دژبەرانەی ئێران لە ناوچەدا کرد.
شایانی باسە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی تاران بکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی دیدار و گفتوگۆ بکات.
Your Comment