بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان سەبارەت بە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا وتی: رێبەری باڵا لەوبارەیەوە وەڵامی ئەمریکییەکانی دایەوە و ئێمە بە ئاسانی فریوی قسە و باسەکانیان ناخۆین و خۆمان نادەین بە دەست پیلانەکانیان بۆ ڕاکێشانی ئێمە.
ئەمیر سەیاری جەختی کرد: دوای چل ساڵە لە شۆڕشی ئیسلامی، ئەمریکییەکان باش دەناسین و تاقیمان کردوونەتەوە و لەم دواییەشدا خۆیان باش نیشان داوە و دەزانین هیچ پێویستمان بە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا نییە.
جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش سەبارەت بە ئامادەبوونی کۆپاپۆرەکانی ئەمریکی لە کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: ئەوان دەزانن ئامادەبوونیان لە ناوچەدا جگە لە ناسەقامگیری هیچی بە دواوە نییە، بەوەشەوە هیچکات لە سنوورە ئاوییەکانی ئێمە نزیک نەبوونەتەوە و ئێمەش مۆڵەتی ئەو کارەیان پێ نادەین.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمریکییەکان بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی لە ئاوە ئازادەکاندا جێگرن و ئێمەش لە ساڵی ٨٦ەوە بە فەرمانی رێبەری باڵا و بە پێڕەوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئاوە ئازادەکانی جیهاندا هاتوچۆ دەکەین. بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕیگە بە کەس نادەین لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران نزیک بێتەوە.
Your Comment