بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عەلی حسێنی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق سەبارەت بە پلانی پڕمەترسیی ئەمریکا بە ئامانجی پڕچەک کردنی شێخگەلی عەشیریی کە هاوکاری داعش و ئەلقاعیدەیان کردووە، هوشداری دا.
وتیشی: دوو نییە کە ئەمریکا هەوڵی پڕچەک کردنی ژمارێک لە شێخگەلی عەشیرەیی ئەنبار دەدات کە هاوکاریی داعش و ئەلقاعیدەیان داوە. بە تایبەت کە واشنتۆن هەموو کارێک بۆ ناسەقامگیر کردنی عێراق ئەنجام دەدات و پلانگەلێکی دزێوی زۆری بۆ عێراق هەیە.
حسێنی جەختی کرد: پڕچەک کردنی ئەو جۆرە کەسانە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی شارە ئازاد کراوەکان لە بندەستی داعش. دەوڵەتی عێراق دەبێ بەرەنگاری ئەو جۆرە پلانانە بێت.
Your Comment