بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتینک ڕاپۆرتی دا: چاوەدێرانی کاروباری ئێران و ئەمریکا و شرۆڤەکاران بە لێکدانەوەی هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە هەڕەشەکانی ناوبراو دژی ئێران کەم بووەتەوە.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەریخست کە ترامپ هەواڵی داوەتە پاتریک شان هان سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کە بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نییە.
بە پێێ ڕاپۆرتی ئەو مێدیا ئەمریکییە؛ ترامپ لە ڕەوتی کۆبوونەوەی نهێنی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندووە کە گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران نابێت بەرەو پێکدادان بڕوات.
نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی ڕایگەیاند کە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەو بابەتەی بە لاوە خۆش نییە.
بۆچوونی ئێوە