بانگەشەی ترامپ بۆ دانوستان پڕوپاگەندەیە و جێگای متمانە نییە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران وتی: پاگەندەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێرانی پڕوپاگەندەیی و بە دوور لە متمانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەماڵ خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لە دیداری بەرپرسانی هەندێک توێژینگەی گرینگی فەڕەنسی، وێرای شی کردنەوەی هۆکارەکانی بڕیاری ئەم دواییەی تاران بۆ هەڵپەساردنی هەندێک لە پابەندییەکانی بەرجام، ڕەخنەی لە دەستەوەستانیی ئەورووپا بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵینەکانی بەرجامی گرت .

خەڕازی ڕایگەیاند: بڕیاری تاران لە چوارچێوەی مافێکە کە بەرجام بۆی دیاری کردووە و ئەورووپا دەتوانێ بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی و جێبەجێ کردنی خێرای ئینستێکس ئیرادەی خۆی بۆ پاراستنی بەرجام بسەلمێنیت.

خەرازی ڕاشیگەیاند: ترامپ نیشانی دا کە نە تەنیا ڕێز لە واژۆی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا ناگرێت، بەڵکوو بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی دیکەشی پێشێل کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەکییەکان لەبارەی دانوستان بۆ مووشەکگەلی بالستیکی ئێران وتی: مووشەکگەلی بەرهەم هاتووی ئێران چەکێکی بەرگرانە و ستراتژیکە و لە بەرامبەر هەڕەشەگەلی ئێستای ناوچە دەمانپارێزێ و ئاساییە کە دانوستان لەوبارەیە قبووڵ نەکەین، هەر وەک چۆن فەڕەنسا لە گەڵ هیچ لایەنێک سەبارەت بە چەکە ستراتژییەکانی خۆی دانوستان ناکات.

وتیشی: لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ ئاستەنگێک لە بەردەم بەرهەم هێنان و تاقیکاریی مووشەکی کە بۆ هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی دانەڕێژرابێت، دانەنراوە.

ناوبراو سەبارەت بە پاڵپشتیی ئەوروو‌پا لە بەرجام جەختی کرد: هەڵوێستی سیاسی ئەورووپا هەمبەر بە بەرجام کاتێک بایەخمەندە کە دەسکەوتێکی پراتیگی بە دواوە بێت.

خەرازی لە کۆتاییشدا سەبارەت بە داکۆکی ترامپ لە دانوستانی لە گەڵ ئێران بە گوێرەی لێدوانەکانی لەم دواییە، ڕایگەیاند: کرداری ترامپ لە کشانەوەی لە بەرجام و داسەپاندنی هەموو جۆرە گەمارۆیەکی ستەمکارانە لە دژی گەلی ئێران، جێیەکی بۆ متمانە و دانوستان نەهێشتۆتەوە و بانگهێشتی ترامپ بۆ دانوستان بە ئامانجی بەهرە وەرگرتنی بانگەشەیی ئەنجام دەدرێ و لە متمانە بە دوورە.

News Code 26463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =